کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزەكانی حكوومه‌ت بۆ سەر ئاواییی سەهۆڵان له‌ مهاباد

هێرشی هێزەكانی حكوومه‌ت بۆ سەر ئاواییی سەهۆڵان له‌ مهاباد 2

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، هێزێكی زۆریی ئەمنی بە ئۆتۆمبێلی پلاك شەخسی هێرشیان کردە سەر گوندی سەهۆڵانی سەر بە شاری مەهاباد و بە هەڕەشەوگوڕەشەوه‌ هه‌ڵیانكووتایه‌‌ سه‌ر ماڵی خه‌ڵك و بێڕێزیان به‌ خاوه‌ن ماڵه‌كان كرد.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە لیباس شەخسییەکانی ڕژیم بەبێ حوكمی قه‌زایی هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سەر ماڵی چەند دانیشتووی گوندەکە و دوای پشکنینی ماڵەکان، ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی سێ هاونیشتمانیی دا گرتووه‌. هێزە ئەمنییەکان هه‌روه‌ها ئەو سێ هاووڵاتیه‌یان بانگهێشت و هەڕەشەیان لە مامۆستای مزگەوتی گوندەکەش کردووە.