ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی مانگی بەفرانبار، هێزە تایبەتەکانی زیندانی ناوهندی ورمێ هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و دایاننە بەر کوتەک و لێدان و لە ئەنجامدا چەند زیندانییەک بە سهختی بریندار بوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزە تایبەتەکان پاش هێرش و لێدانی بهندكراوانی سیاسی، نێزیک بە ٢٠ بهندكراوی سیاسیان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان و ٤٠ زیندانی سیاسیی دیکەیشیان بۆ بەندەی سزا مەترسیدارە و مادە هۆشبەرەکان گواستوهتهوه. شایانی باسه تەنانەت بە پێی یاسای زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێکەڵکردنی زیندانیانی سیاسی لە گەڵ دیکەی زیندانیانی تاوانە مەترسیدارەکان و مادە هۆشبەرەکان پێچەوانەی یاسایە و به پێشێلکردنی مافی ئهو زیندانیانه دادهنرێت.