به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم به‌دوی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌ك له گه‌ڕه‌كی “كه‌ڵه‌كه‌جاڕ”ی سنه كه‌وتوون و له نێو قه‌ره‌باڵغی دا ته‌قه‌یان لێكردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم به‌بێ هۆكارێكی دیاریكراو له شه‌قامی ئاویه‌ر له گه‌ڕه‌كی “كه‌ڵه‌كه‌جاڕ”ی سنه به‌دۆی ئۆتۆمبێلێكی پژۆ ٤٠٥ دا كه‌وتوون و له نێو قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كه دا به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌منیه‌تی خه‌ڵك ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكردووه و به‌وته‌ی هاووڵاتیان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی چه‌ند ژن و منداڵ درووست بووه و خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.