ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌دان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی جێگیر له بازگه‌ی پشكنینی گه‌ڕه‌كی ترمنیاڵ له زاهیدان، هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچ و پیاوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له پێش چاوی خێزانه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه له ئاست بێڕێزی و هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی حكوومه‌ت ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و مه‌ئمووره‌كانی ڕژیم به قۆنداغی چه‌ك و له پێش چاوی هاوژین و منداڵه‌كانی لیان داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه كانوونی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی ڕابردوو له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا سێ هه‌زار و ٧٨ شارومه‌ندی به‌لووچ له لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.