کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر گوندی ڕامچاه‌ له‌ قشم

هێرشی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر گوندی ڕامچاه‌ له‌ قشم 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی گوندی ڕامچاه له‌ دوورگه‌ی قشم و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌ بیانووی هه‌بوونی كاڵانی قاچاخ و به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر دانیشتووانی گوندی ڕامچاه و ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵك دا كردووه‌. كاتێك خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، هێزه‌كانی ڕژیم ناڕازیانیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.