ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان كه به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وتبوون و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
ڕۆژی دووشه‌ممه كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان دژبه نه‌دانی حه‌قئاوه‌ی زایهندهڕود به تراكتۆره‌كانیانه‌وه به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وتبوون به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویدا. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان به‌سه‌ر تراكتۆرهكاندا داخستووه و كه‌شاوه‌رزانیش دژبه كۆماری ئیسلامی دروشم ئه‌ڵێنه‌وه.