ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی شاره‌داری و ئینتزامی شاری ورمێ به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی شاره‌داری و ئینتزامی ورمێ له كه‌مه‌ربه‌ندی “خاته‌مۆلئه‌نبیا” هێرشیان كردۆته سه‌ر ده‌سترفرۆشانی سه‌یاری ئه‌و ناوچه‌یه و تیكهه‌ڵچوون ڕوویداوه. پاش ماوه‌یه‌ك به‌رگری ده‌ستفرۆشان، هێزه ئینتزامیه‌كان به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.