له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونی مه‌سكه‌نی مێهر له شاری سه‌قز و وێڕای ئه‌شكه‌نجه و ئازاری خه‌ڵك ته‌قه‌یان له ماڵه‌كان كردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌و شێوه‌یه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونی مه‌سكه‌نی مێهری سه‌قز و په‌نجه‌ره وشیشهی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌شكێنن و كاتێك خه‌ڵك له سه‌ر بان دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی” ده‌ڵێنه‌وه ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن و گازی فرمێسك‌ڕێژ ده‌خه‌نه نێو ماڵه‌كانیان كه به‌هۆیه‌وه منداڵێكی بچووك تووشی ته‌نگی نه‌فه‌س بووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.