ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی كچانه‌ی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكارانیان دا كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ربرچ درانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌تا لیباس شه‌خسیه‌كان هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكارانی كچیان داوه به‌ڵام خه‌ڵكی ناڕازی و بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران ڕێگه‌یان نه‌داوه و پاشان هێزه ئینتزامییه‌كان به‌چه‌ندین ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی هێزه تایبه‌ته‌كان بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاران له نێو مه‌دره‌سه و ده‌رگای مه‌دره‌سه‌یان به سه‌ریاندا داخست بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانیان بكه‌ن.