به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری بۆكان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌بیرستانی كچانه‌ی ته‌مه‌دۆن بۆ ئه‌وی ڕێگری له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بكه‌ن.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران، به مه‌به‌ستی دادخوازی ئه‌و خوێنانه‌ی به ناحه‌ق ڕژاوه به‌تایبه‌ت ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا گیانیان به‌ختكردووه، سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یه‌ندووه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ترسی لێهاتووه كه قوتابیان و خوێندكاران له‌و سێ ڕۆژه‌دا بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندان بكه‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هێزێكی زۆری له ده‌ورووبه‌ری مه‌دره‌سه و زانكۆكان كۆكردووه‌ته‌وه و به ده‌یان خوێندكار و قوتابیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.