ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌بیانووی پێدانی به‌سته‌ی پۆستی خوێندكارێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و دواجار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خابگاكه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌راسه‌تی زانكۆ به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان خوێندكارێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و پاشان هێزه تایبه‌ته‌كانیان بۆ سه‌ركوتی خوێندكاران بانگ كردووه و وێڕای ئازار و لێدان، چه‌ند كه‌سی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.