کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی دوو زیندانی كه‌ره‌ج

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی دوو زیندانی

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌ندكراوانی دوو زیندانی “قزلحسار” و “ڕه‌جایی شار” و چه‌ندین به‌ندكراویان دایه‌ به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ریاندا كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی زیندانی “قزلحسار”ی كه‌ره‌ج له‌ نێو حه‌وشه‌ی زیندان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دروشمدان دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و زیاتر له‌ ٥٠ كه‌س له‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ریان و ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ریاندا كردووه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زیندانی “ڕه‌جایی شار”ی كه‌رج له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر زیندانیانی به‌ندی ٨ و به‌ندكراوانیان داوه‌ته‌‌ به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و چه‌ندین به‌ندكراو برینداربوون كه‌ یه‌ك له‌وانه‌ “یاشار سوڵتانی” چالاكی سیاسی ئازه‌ربایجانی شه‌رقیه‌ كه‌ پەراسویەکی به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه‌كانی ڕژیم شكاوه‌ و باری ته‌ندرووستی باش نییه‌، شایانی باسه‌ كه‌ ٤٨ به‌ندكراویان له‌و زیندانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.