کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خابگای خوێندكارانی حافز له‌ تاران

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خابگای خوێندكارانی حافز له‌

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆ،ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پاش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر خابگای حافز و دوو خوێنكاریان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.

شۆرای سنفی خوێندكارانی تاران، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزێكی زۆری ئه‌منییه‌تی و به‌سیجی له‌ ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی نهۆمه‌كانی یه‌كه‌م و ڕێگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی خابگای حافزیان شكاندووه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ژووره‌كانیان پشكنیوه‌.