دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان، كە پێشتر وەك ئامادەكارییەك بۆ دامەزراندنیان لە كۆمپانیای نەوتی “باكوور” ڕاهێنانیان پێ كراوه و دواتر لە ڕاهینان دوورخرانەته‌وه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، لەبەردەم بینای پارێزگای كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێزە ئەمنییەكانیش هێرشیان كردە سەریان.
دەرچووانی سەرجەم بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە ژمارەیان هەزار و ٢٠٠ كه‌سه، لە ساڵی ٢٠١٩وە بە مەبەستی دامەزراندنیان به‌رده‌وام ناڕەزایەتی دەردەبڕن، بەڵام تاوەكو ئێستا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و ڕۆژی چه‌ارشه‌ممه‌ش كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م پارێزگای كركووك سازكردبوو كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و چه‌ند خۆپێشانده‌رێك بریندار بوون.