ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٨ و ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی دوو چالاكی خوێندكاری و سیاسی به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د شه‌باهه‌تی” و “سیامه‌ك ئه‌مینی” و وێڕای ڕفاندنی “محه‌ممه‌د شه‌باهه‌تی”، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌لی شه‌خسی هه‌ردوو چالاك دا گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “محه‌ممه‌د شه‌باهه‌تی” خوێندكاری بواری ئینسان ناسی زانكۆ تاران و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو، كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌یان زه‌وت كردووه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان برده سه‌ر ماڵی به‌ندكراوێكی ده‌یه‌ی شه‌ست به ناوی “سیامه‌ك ئه‌مینی” و سه‌ره‌ڕای زه‌وتكردنی مۆبایل و له‌ب تاپه‌كه‌ی، ناوبراویان بۆ دادگای ئینقلاب بانگهێشت كردووه. پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرمان، شه‌پۆلێك له سه‌ركوت و ڕفاندنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران ده‌ستیپێكردووه و له ڕۆژانی ڕابردوودا، پتر له ٧٦ كه‌س له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون. هه‌روه‌ها ١٠٨ كه‌س بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان بانگهێشت و ٥٣٧ ماڵپه‌ڕ داخراوه و دوو ناوه‌ندی كه‌سبوكار له مازه‌نده‌ران و خۆراسانی جنووبی پۆلۆمپ كراون. زۆرترین به‌ندكراو له پارێزگای ئیسفه‌هان به ٣٥ كه‌س، خۆراسانی جنووبی ٩ كه‌س، تاران یه‌ك كه‌س به ناوی “محه‌ممه‌د شۆجاع” كه پزیشكی منداڵان بووه.