ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌كانی تاران هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “فه‌رزین ڕه‌زایی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و هاوڕیێکهیان به ناوی “مه‌هناز ته‌راری” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌وته‌ی “فه‌رزین ڕه‌زایی”، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به شۆكری به‌رقی و باتۆم ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داون و هاوڕێكه‌یان به ناوی “مه‌هناز ته‌راری” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.