له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “ماراو”ی سه‌ر به شاری كامیاران به‌ناوی “فه‌ره‌یدوون مارابی” و ماڵه‌كه‌یان پشكنی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئیتلاعاتیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌بێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “فه‌ره‌یدوون مارابی” و وێڕای پشكنینی كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆی و هاوژینه‌كه‌ی كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو ئه‌و هاووڵاتیه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كرابوو.