ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی “سیاهده‌ك”ی زاهیدان و گوشاریان بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی هاورد تا ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو هێزه ئینتزامیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی پێشێلكارییه‌كانیان له بواری مافی مرۆڤ دا هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی “سیاهده‌ك”ی زاهیدان و گوشاریان بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی هێنا كه ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ماڵه‌كانیان به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆخێنن. به‌وته‌ی دانیشتووانی “سیاهده‌ك”، ماڵه‌كانیان سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی یاسایی هه‌یه و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌یانه‌وێت ماڵ و زه‌مینه‌كانیان داگیر بكه‌ن.