ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌كانی بانه له‌ژێر ناوی كارمه‌ندی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “هووشیار شه‌عبانی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، به‌ڵێننامه‌یان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌رگرت.
به‌دوای بانگكرانی “هووشیار شه‌عبانی” له به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو و چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی خه‌ڵكی بانه، بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات چه‌ند جار هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتیه به‌ڵام نه‌یانتوانی ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن. ئه‌مجاره هێزه‌كانی ڕژیم له‌ژێر ناوی كارمه‌ندی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ هه‌ڵیانكۆتایه سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه و ماڵه‌كه‌یان پشكنی. جێگای ئاماژه‌یه كه “هووشیار شه‌عبانی” پێشتر و له ساڵه‌كانی ٩٦ تا ١٤٠١ چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه، كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، ئیداره‌ی ئیتلاعات په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرد و ناوبراوی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی بانه بانگهێشت كرد.