ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئینتزامییه‌كانی مازنده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گونده‌كانی پاجی و میانا له ناوچه‌ی ئۆپه‌رت و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی مازه‌نده‌ران به بیانووی پاراستنی ژینگه بڕیاری ڕووخانی خانوو و ئاژه‌ڵداری خه‌ڵكی ده‌ركردووه و ڕۆژی ڕابردوو، هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی گونده‌كانی پاجی و میانا و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، مه‌به‌ستی ڕژیم داگیركردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵكانێكه كه به سه‌دان ساڵه له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت زیان به ژینگه نه‌گات، ڕه‌وه‌ندی سازكردنی به‌ندئاوی فینسك ڕابگرێت.