هێزه‌كانی شاره‌داری مه‌راغه و ئیسلامشه‌هر، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌ستفرۆشان و دوو كه‌سیان به توندی بریندار كردووه.
به پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو ده‌ستفرۆشه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری پزیشكی دان. شایانی باسه كه ده‌ستفرۆشی دیارده‌یه‌كی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه كه له چل ساڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دا په‌ره‌ی سه‌ندووه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ژاری و نه‌بوونی هه‌لی كاری گونجاو بۆ لاوانی ئێرانی. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به هه‌زاران كه‌سی خویندكار و خاوه‌نی بڕوانامه له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌لی كار ناچار به ده‌ستفرۆشی بوون به‌ڵام شاره‌داری به توندترین شێوه هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵا ده‌كات.