کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی حیزبوڵڵا بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌ به‌یرووت

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ١٣مین ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كان له‌ لوبنان، هێزه‌كانی لایه‌نگری حیزبوڵڵای لوبنان و بزووتنه‌وه‌ی “ئه‌مه‌ل” له‌ ناوه‌ندی به‌یرووت هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازییان.

ڕاپۆرته‌كان له‌ لوبنان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ده‌یان كه‌س له‌ هێزه‌كانی لایه‌نگری حیزبوڵڵای لوبنان و بزووتنه‌وه‌ی “ئه‌مه‌ل” ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ مه‌یدانه‌كانی “شوهه‌دا و ریازلسولح” خێوه‌ته‌یان هه‌ڵدابوو و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون. پێشتریش تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان ناڕازییان و لایه‌نگرانی حیزبوڵڵای لوبنان هاتبووه‌ ئاراوه‌. شایانی باسه‌، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی دوو حه‌فته‌ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له‌ لوبنان، هه‌ندێ له‌ ڕێگاكان له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌ستراوه‌. خۆپیشاندانه‌كانی لوبنان كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌ر‌گرتنی ماڵیات ده‌ستی پێكردووه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ و پێشكه‌ش كردنی به‌سته‌ی چاكسازیی خێرا له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و ناڕازییان خوازیاری گۆڕینی كولییه‌تی ده‌سه‌ڵات و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران له‌ ده‌سه‌ڵات بوون و ئه‌وان به‌ گه‌نده‌ڵ ناو ده‌به‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ خوێندنگه‌یه‌كی ئیاله‌تی تگزاس

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتییانی كوردستانی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێماڵ له‌ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان

komalah

هێرشی چه‌كداری بۆسه‌ر هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی دێهلۆڕان

komalah

ڕاگه‌یاندنی دۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی شاری مهاباد له‌ ئاست گه‌نده‌ڵیی شاره‌داری ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتیی له‌ شاری “سه‌رپولی زه‌هاو”

komalah