شه‌وی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “سه‌حه‌ر بهشتی”، “گه‌وهه‌ر عشقی” و “مسته‌فا ئیسلامی” هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌خت كردنی “سه‌تتار بهشتی” له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌روه‌ها به هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی “گه‌وهه‌ر عشقی” دایكی “سه‌تتار بهشتی” پاش گه‌ڕان و پشكنینی نێو ماڵه‌كه، كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان زه‌وت كردووه. هه‌روه‌ها چه‌ند چالاكێكی سیاسی به‌ناوه‌كانی “حشمتۆڵڵا ته‌به‌رزه‌دی”، “ئیسماعیل مۆفتیزاده”، “په‌رویز سه‌فه‌ری”، “ئاره‌س سلێمانی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌زا خۆسره‌وی”، “عه‌لی ڕۆسته‌می” و یاسه‌مین حه‌نیفه” له ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ر مه‌زاری سه‌تتار بهشتی له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. شایانی باسه سه‌تتار بهشتی كوره لاویێك بوو كه به‌هۆی چالاكی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا له لایه‌ن پۆلیسی فه‌تا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه له زیندانه‌كانی ڕژیم گیانیبه‌خت كرد.