کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هێرشی هێزه‌كانی “یه‌په‌ژه‌” بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا

یەکینەکانی پاراستنی ژن “یەپەژە”، ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی چه‌ند خوێندكار له‌ حه‌سه‌كه‌، چالاکییەکیان لە دژی بارەگایەکی سوپای تورکیه‌ ئەنجامدا و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکینەکانی پاراستنی ژن، بە مووشەک، لەگوندی “کەفیفا”ی سەر بە شارۆچكه‌ی “عەین عیسا” هێرشیانكرده‌ سه‌ر بارەگایەکی تورکیه‌ و گرووپه‌ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته،‌ و تێیدا پێنج سه‌ربازی توركیا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.  وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند، ئەم چالاکییەیان بۆ تۆڵەسەندنەوەی منداڵانی گوندی “شەمۆکا” ئەنجامداوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ١٩ی گه‌لاوێژی ئەمساڵ، لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکیه‌، بۆ سەر ناوەندی ڕاهێنانی کچان لە گوندی “شەمۆکا”ی حەسەکە، کە لە ژێرچاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١ی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

دیداری بنه‌ماڵه‌ی “میلاد سه‌عیدیان جو” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”

-

گۆڵبارانی مه‌زاری “عیرفان خه‌زایی” له‌ شه‌هریاری تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌شاری سنه‌

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی چادرنشینی له‌ كرماشان

-

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر گڵكۆی “سارۆ قه‌هره‌مانی” له‌ سنه

-

گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵی قورس بۆ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

-