کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی گۆمرۆك بۆ سه‌ر كاسبكارێك له‌ خۆی

هێرشی هێزه‌كانی گۆمرۆك بۆ سه‌ر كاسبكارێك له‌ خۆی 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سه‌رۆكی گومرۆكی ڕازی له‌ شارستانی خۆی، به‌ بیانووی هه‌ڵگرتنی چه‌ند كیلۆ چای، به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر كاسبكارێك به‌ ناوی “سه‌لاحه‌دین یووسفی” و ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌سه‌ختی بریندار كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌لاحه‌دین” به‌ سه‌ختی بریندار كراوه‌ و تووشی له‌ده‌ستدانی وشیاری و خوێنبه‌ربوونی سه‌خت بووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا بوون بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه‌.