کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشادی برووجێرد بۆ سه‌ر كچان

هێرشی هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشادی برووجێرد بۆ سه‌ر كچان 2

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كانی ڕژیم له‌ شاری برووجێرد به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچێكی مێرمنداڵ و هه‌وڵی ڕفاندنی ئه‌ده‌ن.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشادی ڕژیم له‌ یه‌كێك له‌ پاركه‌كانی برووجێرد به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری و له‌به‌ركردنی تی شێرت، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر كچێكی مێرمنداڵ و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داوه‌. هاوكات خه‌ڵكی حازر له‌و پاركه‌ له‌ ده‌وری ماموورانی ڕژیم كۆبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵی ڕزگاركردنی كچه‌كه‌یان‌ داوه‌.