ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه سنوورییه‌كانی بانه به چه‌ند ئۆتومبێل هێرشیان كرده سه‌ر كاسبكارانی گوندی هه‌نگه‌ژاڵی بانه و كه‌لووپه‌له‌كانیان زه‌وت كردن.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، لانیكه‌م ٣٠ ئۆتومبێلی سه‌ربازی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر كاسبكارانی گوندی هه‌نگه‌ژاڵی بانه و باره‌كانیان زه‌وت و له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.