به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشادی ئه‌هواز هێرشیان كردۆته سه‌ر كچێك و ئازاریان داوه و له شاری تارن دوو كچ و دوو كوڕ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی گه‌شتی ئێرشادی ڕژیم له پاركی ساحلی ئه‌هواز هێرشیان كردۆته سه‌ر كچێكی لاو و به لێدان و ئازار هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان داوه به‌ڵام، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌رپرچ دراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها دوو كچ و دوو كوڕی خه‌ڵكی تاران كه له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌به‌رده‌م شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی مۆحه‌ڕه‌م، حیجابی ئیجباریان فڕێ دابوو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.