به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم له “فه‌ڕۆخشار”ی سه‌ر به ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری هێرشیان كردۆته سه‌ر ده‌بیرستانێكی كچانه و وێڕای ترساندنی قوتابیان ده‌ستیان داوه‌ته ته‌فتیشی جه‌سته‌یی خوێندكاران و ناڕه‌زایه‌تی توندی بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس و ئیتلاعاتی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان بردۆته سه‌ر ده‌بیرستانی كچانه‌ی “مه‌زڵووم” له فه‌ڕۆخشاری سه‌ر به ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و جل و به‌رگیان له به‌ر خوێندكاران داماڵیوه و ته‌فتیشی به‌ده‌نیانیان كردووه كه به هۆیه‌وه چه‌ند قوتابی له هۆش چوون و ناڕه‌زایه‌تی توندی بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.