به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زڵوه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌قز هێرشیان كرده سه‌ر قوتابیانی كچ له مه‌دره‌سه‌ی شۆهه‌دا و ئازاری قوتابیه‌كانیان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قوتابیانی كچ له حه‌وشه‌ی مه‌دره‌سه‌ی “شۆهه‌دا” له گه‌ڕه‌كی كه‌ریم ئاوای سه‌قز كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان،ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وتۆوه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌سیجه‌وه به باتۆم هێرش ده‌كرێته سه‌ریان و چه‌ند قوتابی بریندار ده‌بن.