ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵور، هێزه‌كانی ڕژیم خانووی هاووڵاتیان له ناوچه‌ی “یه‌یلاخی كرمون” له شارستانی تالش ڕووخاند و هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی “یه‌یلاخی كرمون” له ناوچه‌ی ئه‌سالم له شارستانی تالشی سه‌ر به پارێزگای گیلان به سازكردنی زنجیره‌ی ئینسانی به‌رگریان له خۆیان كردووه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردۆته سه‌ریان و خه‌ڵكیان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه. شایانی باسه كه “یه‌لاخی كرمون” له كۆنه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونی ئاژه‌ڵدارانی تالش بووه و خانووه‌كان دارینه و له كه‌ره‌سته‌ی سرووشتی ساز كراوه. ڕووخاندنی خانووه‌كانی ئه‌سالم له حاڵێكدایه كه حكوومه‌ت له به‌رامبه‌ر درووستكردنی وێلا و شارۆچكه له شالیزار و جه‌نگه‌ڵه‌كان ڕێگری ناكات و زه‌مینی خه‌ڵك پاش داگیركردن ڕاده‌ستی به‌كرێگیراوانی خۆی ده‌كات.