شه‌وی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، هێزه ئیتلاعاتیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری تاران هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” وته‌بێژی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی تاران و چه‌ند چالاكی كرێكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به شێوه‌ی نایاسایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” و ژماره‌یك له چالاكانی سنفی و كرێكاریان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كردووه. شایانی باسه كه له‌و هێرشه دا موعه‌لیمێكی ژن تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه. ناسنامه‌ی ژماره‌یك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد”، “عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی”، “هیراد پیربۆداغی”، “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی”، “سه‌روناز ئه‌حمه‌دی”، “كامیار فه‌كوور”، “ژاڵه ڕووحزاد”، “ئۆڵدووز هاشمی” و “حه‌سه‌ن ئیبراهیمی”.