کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌رانی به‌لووچ له‌ سنووری میله‌كی زابۆل

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌رانی به‌لووچ له‌ سنووری میله‌كی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه‌كانی مه‌رزبانی ڕژیم له‌ سنووری میله‌كی زابۆل هێرشیان كرده‌ سه‌ر كوڵبه‌رانی به‌لووچ و چه‌ند كۆڵبه‌ریان دایه‌‌ به‌ر لێدان.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ پایانه‌ی مه‌رزی میله‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. چالاكانی به‌لووچ ده‌ڵێن: مه‌ئموورێكی ڕژیم به‌ ناوی ئازه‌ریان، بێڕێزی زۆری به‌ كۆڵبه‌ران كردووه‌ و ده‌ستی به‌ سه‌ر باره‌كانیان دا گرتووه‌.