کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پارس واگۆن

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پارس واگۆن 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی پارس واگۆن بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ئه‌و وێدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی پارس واگۆن و وێڕای بریندار كردنی چه‌ند كه‌س، ژماره‌یه‌ك كرێكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ بێكاركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.