ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئینتزامیه‌كانی تاران له مه‌یدانی ئینقلاب هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی قزلحه‌سار و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی قزلحه‌سار به مه‌به‌ستی ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی سێداره‌ی ئازێزانیان سه‌ره‌تا له‌مه‌یدانی ئینقلابی تاران كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان به لێدان هێرشیان كردۆته سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. پاش ئه‌و ڕووداوه ناڕازیان ویستیان له‌به‌رده‌م زیندانی قزلحه‌سار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام له‌وێش هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.