کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندی گوجه‌كی هۆرمۆزگان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندی گوجه‌كی هۆرمۆزگان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی ئینتزامی و حه‌راسه‌تی ئیداره‌ی ڕێگه‌ی و شارسازی هۆرمۆزگان به‌ مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ماڵی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له‌ گوندی گوجه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان و حه‌راسه‌تی ئیداره‌ی ڕێگه‌ و شارسازی هه‌وڵی ڕووخاندنی ماڵی چه‌ند هاووڵاتیان له‌ گوندی گوجه‌كی هۆرمۆزگان داوە و كاتێك خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ریان و چه‌ند هاووڵاتی بریندار بوون.