به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی هه‌ینی ١ی مانگی گوڵان خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قز به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا” و گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری سه‌ردانی گۆڕستانی ئایچییان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه حۆجێیه‌كان، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌یان ئۆتۆمبێلی نیزامی به هێز و چه‌كوچۆڵه‌وه گۆڕستانی ئایچیان گه‌مارۆ دا و ده‌یانویست ڕێگه له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان بگرن به‌ڵام به‌هۆی به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك نه‌یانتوانی له هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بن.