ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری شیراز و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكردوون.
به‌وته‌ی “مه‌سته‌فا نیلی” پارێزه‌ری پله یه‌كی دادگوسته‌ری، كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری ئوستانی فارس به مه‌به‌ستی هاوفكری و هاوده‌نگی له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری كولی ئوستانی فارس كۆبوونه‌وه به‌ڵان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به گازی فرمێسك‌ڕێژ و فیشه‌كی ساچمه‌یی هێرشیان كرایه سه‌ر و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.