کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كاسبكاران له‌ بانه

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كاسبكاران له‌ بانه 4

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاڵای قاچاخ هێرشیان كرده‌ سه‌ر كاسبكارانی شاری بانه و كه‌لووپه‌له‌كانیان لێ زه‌وت كردن.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی شاری بانه به‌ فه‌رمانده‌یی سه‌رهه‌نگ “چگینی” له‌بلواری كوردستانی ئه‌و شاره‌ به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاڵای قاچاخ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی كاسبكاران و كه‌لووپه‌له‌كانیان كه‌ نزیك ٣ ملیارد تمه‌ن به‌های بووه‌ زه‌وت كردووه‌.