ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان دا قوتابیانی چه‌ند ده‌بیرستان بۆ كۆبوونه‌وه و دروشم‌دان به قازانچی حكوومه‌ت ببه‌ن به‌ڵام قوتابیان به پێچه‌وانه‌وه مه‌قنه‌عه‌یان فڕیدا و دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی“یان وته‌وه و لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم چه‌ندین قه‌تابیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان پاش ڕووداوەکە له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كاندا كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ١٧ قوتابی مه‌دره‌سه‌ی “شاهید” و ٢٠ خوێندكاری مه‌دره‌سه‌ی “ئومۆلبهنین“یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.