شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “مورموری” سه‌ر به ئوستانی ئیلام و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و چه‌ندین هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بازاڕیهكانیان ناچار كردووه دووكانه‌كانیان دابخه‌ن و وێڕای بێڕێزی به خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ئه‌شكه‌نجه و لێدان چه‌ند لاویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ناسنامه‌ی چه‌ند كه‌سیان بریتیه له: “ئێحسان مورادیان”، “محه‌ممه‌د ئاروونه”، “ئه‌میر ئاروونه”، “نووری موحسینی” لاوێكی كه‌م ئه‌ندام، “محه‌ممه‌د بازیار” و “مووسا بازیار”