کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر سووختبه‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌س

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر سووختبه‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری سه‌راوان هێرشیان كرده‌ سه‌ر سووختبه‌ران و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت پاش كه‌وتن به‌ دوای سووختبه‌رانی شاری سه‌راوان، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كردووه‌. پاش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسیكلێتی سووختبه‌ران، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌كانیان دا گرتووه‌ و چه‌ند كه‌سیان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كۆگای سووته‌مه‌نی سووختبه‌رانی جیرۆفت، دوو كچی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ جه‌سته‌یان سووتاوه‌ و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه‌.