ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كچانه‌ی له ڕۆژی ٨ی مارس چالاكیان ئه‌نجام دابوو، هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئێكباتان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆی ڕه‌قس و سه‌مای گرووپێك له كچانی شۆڕشگێڕ به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژن له شارۆچكه‌ی ئێكباتان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵی نیشته‌جێ بوونه و ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه و پشكنینی دووربینه‌كان و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كچانه‌ی له‌و چالاكیه دا به‌شداریان كردبوو. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، سێ مانگه هێرشی شیمیایی ده‌كرێته سه‌ر كچانی قوتابی به‌ڵام به‌و خێراییه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌دواداچوونیان بۆ كه‌یسه‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام کاتێک کە ویدیۆی سه‌مای چه‌ند كچی لاویان بینیوه ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.