ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاخی سووته‌مه‌نی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی خه‌ڵك له ناوچه‌ی چاه جه‌ماڵی ئێرانشار و ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵك دا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه ئینتزامییه‌كان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی دانیشتووانی ناوچه‌ی چاه جه‌مالی ئێرانشار و ماڵه‌كانیان پشكنیوه و كاتێك خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتوو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی هه‌وایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ژنان و منداڵانی بێ تاوان و ئازاریان داون.