ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، گاردی سه‌ركوتی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج هێرشی كرده سه‌ر به‌ندكراوانی به‌ندی چوار و پێنج كه‌سی بریندار كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتێك گاردی سه‌ركوتی زیندان چوونه‌ته نێو به‌ندی چواری زیندانی قزلحه‌سار، به‌ندكراوان دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “خامنه‌یی زه‌حاك، ده‌تخه‌ینه ژێر خاك”یان به‌رز كردۆته‌وه. هێزه‌كانی ڕژیم به باتۆم و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردۆته سه‌ر ناڕازیان و وێڕای شكاندنی كه‌لووپه‌له‌كانیان، پێنج به‌ندكراویان بریندار كردووه.