ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم ئۆتومبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچیان له نزیك شاری سه‌بزه‌وار دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌و هۆیه‌وه ژنی بنه‌ماڵه‌كه كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی له‌بار چووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئۆتومبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچیان له گوندی “ششته‌مه‌د” له ١٠ كیلۆمتری سه‌بزه‌وار داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌هۆیه‌وه منداڵی ژنی بنه‌ماڵه‌كه له‌بار چووه و هه‌موو ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه بۆ ماوه‌ی ٧ كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.