به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی شاره‌داری و ئینتزامی سنه هێرشیان كردۆته سه‌ر ده‌ستفرۆشانی شه‌قامی فرده‌وسی و بێ‌ڕێزیان پێ كردوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، كاتێك ده‌ستفرۆشانی سێ ڕێیانی شه‌قامی فرده‌وسی ده‌یانه‌وێت بهساتهی كاسبیان دامه‌رزێنن مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كان ڕێگه‌یان پێ ده‌گرن و بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. له وڵامی ئه‌و ههڵسووكهوتهی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستفرۆشان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن.