کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر شارومه‌ندانی به‌لووچ له‌ زاهیدان

هێرشی هێزه‌كانی سپاس پاسداران بۆ سه‌ر شارومه‌ندانی به‌لووچ له‌ زاهیدان

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی سپای پاسداران و ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كانی زاهیدان هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ په‌راوێزنشینه‌كانی ئه‌و شاره‌ و چه‌ندین خانوویان ڕووخاند.

به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ی مه‌نزل ئاب و شارۆچكه‌ی عه‌شایه‌ری زاهیدان و چه‌ندین خانوویان ڕووخاندووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كانی زاهیدان وێڕای بڕینه‌وه‌ی چه‌ند دار، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵه‌كان به‌ شه‌ڕ هاتوون و هێزه‌كانی سپای پاسدارنیش چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.