کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆسه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی خۆی

ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندیتاریمیشی سه‌ر به‌ ناوچه‌یكۆتوولی شارستانی خۆی، به‌ناویشه‌هریار سه‌عدووییله‌لایه‌ن سێ ئه‌ندامی سپای پاسدارانه‌وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر و به‌سه‌ختی برینداربوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ ئه‌ندامی سپای پاسدارانی خۆی به‌ناوه‌كانیئیبراهیم، بۆرزوو و ئیسماعیل یووسفیخه‌ڵكی گوندیبلچۆكپێشتر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیان دابوو و پاره‌كانیان لێ زه‌وت ده‌كردن. كاتێك ناسنامه‌ و تاوانه‌كانیان له‌لایه‌نشه‌هریارو براكه‌یه‌وه‌ بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرا، ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران هێرشیان كرده‌ سه‌رشه‌هریارو به‌سه‌ختی برینداریان كرد. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو ئێستا له‌ به‌شی چاودێری نه‌خۆشخانه‌ی شاری خۆی به‌سته‌ری كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌ڵه‌ب له‌ سوریه‌

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی لوبنان دژبه‌ دۆخی خراپی ئابووری

-

هۆشداری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ئێعدامی كرێكارێكی ئه‌فغانستانی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شووش

-

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی عه‌فرین دژبه‌ به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی توركیا

-

كوژران و برینداربوونی سێ هاووڵاتی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ بۆكان

-