ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له دوو چالاكی جیاجیادا هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازانی توركیه له ڕۆژئاوای كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له تۆڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، به مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا له عه‌ین عیسا و ئه‌عزاز و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌بازی توركیه كوژران و بریندار بوون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ٤٧ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.